سێهەم درۆ
وەرگێڕ
سەلاحەدین بایەزیدی
ئاگۆتا کریستۆف لە هەنگاریا (مهجارستان) لە دایک بووە. ساڵی ١٩٥٦ ئەو وڵاتەی بە جێ هێشتووە و لە شاری "نۆشاتێل"ی سوییس گیرساوەتەوە. بەر لەوەی بە زمانی فەڕانسی، زمانی ئاوارەیی و غوربەت، سێکوچکەی ڕۆمانەکانی بنووسێ، شانۆنامەی نووسیوە. "دەفتەری گەورە" یەکەم ڕۆمانیهتی، پاشان ڕۆمانەکانی "بەڵگە" و "سێهەم درۆ"ی نووسیوە. ڕۆمانی سێهەم درۆ، بەرگی سێهەمە لە سێکوچکەی ڕۆمانەکانی و دوای ڕۆمانی "بەڵگە" نووسراوە. سێهەم درۆ، یەکەمجار ساڵی ١٩٩١ چاپ و بڵاو بۆتەوە و ساڵێک دواتر، خەڵاتی ئەدەبیی کتێبی نێونەتەوەیی وەرگرتوە. ئاگۆتا کریستۆف ساڵی ٢٠١١ کۆچی دوایی کردوە.
şîma
۱۳۹۸/۰۶/۰۷ ۱۷:۱۸:۲۵
کتێبێکی زۆر تایبەتە بە وەرگێڕانێکی هەرە تایبەت. بەڵام ئەگەر پێش خوێندنی، دوو ڕۆمان بەر لە ئەم کارەی ئاگۆتا، واتە دەفتەری گەورە و بەڵگە بخوێنینەوە . چێژی زۆرترە
دوو ڕۆمانە ئەوەڵیەکە سادەترن، بەڵام ئەمەی ئاخر تەواو زێهنت بە کار ئەگرێ، تەنانەت ڕەنگە تووڕە ببی لەوەی نووسەر هێندە کایەی لە گەڵ مێشکت کردووە