هەموو ساڵێ، کە بەهار بە تارای گوڵاڵان دەخەمڵێ، دنیا وە گوڕوگاڵان دەکەوێ، شوانەکانی چیای ئاگری لە هەر چوار کەنارەوە دێن، کەپەنەکەکانیان لە سەر خۆڵە مسڕەنگەکەی گۆلی کووپە ڕادەخەن و لە سەری دادەنیشن.
لەگەڵ سوورایی ئاسۆدا بلوێرەکانیان لە بەر پشتێنەکانیان دەردێنن، تووڕەیی ئاگری دەژەنن، سەودا و ئەوینی ئاگری لێ دەدەن، تا ڕۆژ ئاوا دەبێ، جا هەنگێ مەلێکی سپی…
(بهشێک له دهقی ڕۆمانهکه)