ئەم کتێبە بەشێکە لەو دیدارانەی کە لە ساڵانی ساڵانێ ١٩٩١ - ٢٠١٣ ساز کراون. دیدارەکان بۆچوون و سەرنجی نووسەر، لەبارەی چەندان مەسەلەی ئەدەبی، کولتووری، فیکری، مێژوویی، ئایینی و سیاسی دەردەخەن.
دیدارەکان کراون بە سێ بەشەوە:
بەشی یەکەم تایبەتە بە شێعر و ڕەخنە و هەندێک مەسەلەی کولتووری. بەشی دووەم تەرخان کراوە بۆ کۆمەڵێک بابەتی فیکری و سیاسی وەک ناسیۆنالیزم، ئایین و مەزهەب، ئینتیما و پێناسەی نەتەوەیی، دیموکراتی، جیهانگیری و ...تاد. بەڵام بەشی سێهەمی کتێبەکە ئەو دیدارانەن، کە باسی سەردەمی منداڵی، گەنجێتی و هەندێک لایەنی ژیانی تایبەتی نووسەر دەکەن.