وردەکاری نووسەر

ڕەیمند کاڕڤێر

ڕەیمند کاڕڤێر (Raymond Carver) لەگەڵ ئەنتۆن چیخۆف و ئێرنێست هەمینگوەی، سێ کەسن زیاترین کاریگەرییان لە سەر بواری کورتەچیرۆک هەبووە و هەرکام شێوازێکی نوێیان داهێناوە. کاڕڤێر به کورتترین شێوە و بەبێ درێژەدادڕێ چیرۆکەکانی دەگێڕێتەوە و بابەتی چیرۆکەکانی، کێشە و گرفت و مەسەلە سادە و بەرچاوەکانی ژیانن، وەک کێشەکانی خێزان، تووش‌بوویی ئەلکۆڵ و مادەی سڕکەر، خۆشەویستی و پێوەندیی مرۆیی، هەژاری و هتد.

کتێبەکانی ئەم نووسەرە